کوردستان-فینلاند

لۆگۆ،ناونیشان

Esittel

Materiaali

Akoset

Oppitunnit

Oppilaat

Opettaja

Kuvat  1   2

Koe

Link


سه‌ردانژمێر  Serdanjimr
2006.04.05

Kurdin idinkieli

زانیاری Zanyar

ماتریال Matryal

ئه‌لفبێ  Elfib

وانه‌کان  Wanekan

قوتابیان  Qutabyan

مامۆستا Mamosta

وێنه‌كان Wnekan

     1     2

تاقیکردنه‌وه Taqkirdinewe

به‌سته‌ر Lnk

Mjy kirdin دیرۆكی چێكردنی 29.8.2003

 Diwanwkirdinewe دوانوێکردنه‌وه ‌ 07-02-13



هه‌واڵ:
ئه‌‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ی2ی 2007 باقی پیته‌کان که‌ چوار پیتی چ، خ، ع، ح بوون ته‌واو کران، ده‌توانن بیبینن. ته‌نها داوایه‌ک هه‌بێت هه‌ر که‌سێک تێبینی و هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌بینی سوپاسی ده‌که‌م گه‌ر به‌م ناونیشانه‌ ئاگادارم بکاته‌وه‌:  kurdi@edu.lahti.fi

ده‌سته‌ی لۆتیڵان Lotllan داوایان کرد کاتی وانه‌که‌ بگۆڕین و پێشی بخه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موواندا بگونجێت بۆیه‌ له‌ڕۆژی ‌چوارشه‌مه‌وه‌ خرایه‌ هه‌ینی کاتژمێر 16.00 تا 18.00

Emrro dşemme 13 2 2007 baq ptekan ke war pt( , x, ', hh) bn tewaw bn, detwanin bbnin. Tenha dawayek hebt her kesk tbn helleyek debn supas dekem ger bem nawnşane agadarim bikatewe.

Destey Lotllan dawayan kird kat waneke bigorrn pş bixeyn, bo ewey legell hemanda bigunct boye lerroj warşemewe xiraye heyn katjimr 16.00 ta 18.00

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 070205 له‌په‌ڕه‌ی  وانه‌کان Wanekan نوێکرایه‌وه‌، نۆ پیتی دی بۆ زیاد کرا. هاوکات پیته‌ کۆنه‌کانیش پێویستییان به‌ده‌سکاری هه‌بوو، دوای چاککردنیان پێکه‌وه‌ دانراوه‌وه‌، ئێستا له‌کارکردنداین بۆ ته‌واوکردنی باقی ئه‌و پیته‌ که‌مانه‌ی ماون، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان بن.

Hewall:
Roj yekişemme 070205 leperrey وانه‌کان Wanekan nwkirayewe, no pt d bo zyad kira. Hawkat pte konekanş pwstyan be deskar heb, diway akkirdinyan pkewe danrawewe, sta le karkirdindayn bo tewawkirdin baq ew pte kemaney mawn, boye awerrwan bin...
 

ساڵی نوێتان لێ پیرۆز بێت، به‌ره‌و ساڵێکی باشتر
ڕۆژی هه‌ینی 26ی 1ی 2007 به‌رپرس و ڕێکخه‌ری زمانی دایک له‌فه‌رمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ مایلێکی بۆ نارد بووم. به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی خوێندنگای سه‌ره‌تایی موکووڵا، ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندووه‌ که‌ ژماره‌ی مناڵه‌کان که‌من و سێ دانه‌ن، ئه‌وه‌یش له‌باری یاساییه‌وه‌ نه‌گونجاوه‌ ده‌بێت لایه‌نی که‌م پێنج دانه‌ بن، ئه‌و کاته‌ هه‌قیان هه‌یه‌ گروپێک پێکبهێنرێت. ئه‌و پرسییاری ئه‌وه‌ی کردبوو که‌ گه‌ر وایه‌ ده‌بێت ئه‌و گروپه‌ نه‌مێنێت.

له‌وه‌ڵامی ئه‌ودا کێشه‌که‌م به‌م شێوه‌یه‌ بۆ باس کرد؛ به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ هاوکاریمان ناکات، به‌مناڵه‌کانی خودی ناو خوێندنگاکه‌ ناڵێت و لێیان ناپرسێته‌وه‌! باشتر وایه‌ ئه‌و هاوکاریمان بکات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هیچ گرفتێکاین نییه‌، ئه‌و سێ خوێندکاره‌ به‌ڕێکوپێکی ئاماده‌ ده‌بن.

به‌ڵام پێده‌چێت کێشه‌که‌ له‌ده‌وامدا بێت، بۆیه‌ دوای په‌یوه‌ندی کرد به‌سه‌رجه‌م خێزانه‌کانه‌وه‌، کاته‌کامان پێش خست، تا بیانووییان ببڕێت. به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ که‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌ کرد وای پێباش بوو وانه‌که‌ یه‌کسه‌ر دوای ده‌وامی ئاسایی بێت. به‌ڵام که‌ وتم خوێندکاره‌کان له‌خوێندنگای ترن و له‌و ناوچه‌یه‌ نیشته‌جێن. ئه‌و کاته‌ نوێکه‌ی ڕۆژی دووشممه ‌ 29ی 1 پێباش بوو، سه‌رجه‌م مناڵه‌کانیش ئاگادارده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌بێت بچن بۆ وانه‌ی زمانی دایک.  070129

 Roj heyn 26 1 2007 berpirs rkxer ziman dayk lefermangey perwerde maylk bo nard bm. Berrweber girup xiwndingay seretay muklla, ewey prrageyanduwe ke jimarey minallekan kemin s danen, eweyş lebar yasayyewe neguncawe debt layen kem pnic dane bin, ew kate heqyan heye girupk pkbhnrt. Ew pirsyar ewey kirdib ke ger waye debt ew girupe nemnt.

Lewellam ewda kşekem bem şweye bo bas kird; berrwebereke hawkarman nakat, bemnallekan xud naw xiwndingake nallt lyan napirstewe! Baştir waye ew hawkarman bikat, bepewanewe h girfitkayn nye, ew s xiwndikare berrkupk amade debin.

Bellam pdet kşeke ledewamda bt, boye diway peywend kird besercem xzanekanewe, katekaman pş xist, ta byanyyan bibrrt. Berrwebereke ke peywendm pwe kird way pbaş b waneke yekser diway dewam asay bt. Bellam ke witim xiwndikarekan lexiwndingay tirn lew naweye nştecn. Ew kate nwkey roj dşmime 29 1 pbaş b, sercem minallekanş agadardekatewe ke debt biin bo waney ziman dayk. 290107


به‌ کۆتایی هاتنی هه‌فته‌ی 51 قۆناغێک له ‌ساڵی خوێندن ته‌واو ده‌بێت و ته‌نها یه‌ک هه‌فته‌مان ده‌مێنێت بۆ ساڵی نوێ، ئیتر له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه ‌ 12.22 پشووی یۆیوڵو ده‌ست پێده‌کات. بۆ خۆمان له ‌ماڵه‌وه‌ پشتی لێده‌که‌ینه‌وه‌ و به ‌ئاره‌زووی دڵ چیمان پێخۆش بێت ده‌یکه‌ین. بێگومان چاوه‌ڕوانی دیارییه‌ جۆراوجۆره‌کانی دایک و باوکیش ده‌که‌ن، هیوادارم که‌سێکتان بێبه‌ش نه‌کرێن و دیارییه‌کان به ‌دڵ و دڵخوازی خۆتنان بێت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رمم لێقبووڵ بکه‌ن. هیوادارم سه‌رساڵی نوێ به ‌شادی و خۆش ببه‌نه‌سه‌ر. 061220

Be kotay hatn heftey 51 qonaghk le sall xiwndin tewaw debt tenha yek hefteman demnt bo sall nw, tir lerroj pncşemmewe 12.22 pişy yoyullu dest pdekat. Bo xoman le mallewe pişt ldekeynewe be arezy dill man pxoş bt deykeyn. Bguman awerrwan dyarye corawcorekan dayk bawkş deken, hwadarim keskitanbbeş nekirn dyaryekan be dill dillxiwaz xotna bt.
Her bem boneyewe prozbay germim lqbll biken. Hwadarim sersall nw be şad xoş bibeneser.

پشووی یۆوڵو (کۆتایی ساڵ) 2006.12.22 - 2007.1.1

 Pişy youllu (kotay sall) 22.12.2006 -1.1.2007

Joululoma   22.12.2006 -1.1.2007

له‌ڕۆژی 16ی 11 2006 دا دوای هه‌وڵێکی زۆر که‌ له‌وه‌به‌ر زه‌مینه‌ی بۆ خۆش کرابوو و له‌چه‌ند دێری خواره‌وه‌شتدا به‌یه‌کدوو وشه‌ ئاماژه‌ی پێکراوه‌. ده‌سته‌یه‌کی دی له‌مناڵانی کورد په‌یوه‌ندیان به‌وانه‌ی کوردییه‌وه‌ کرد و ده‌ست به‌کار بووین. به‌گه‌ره‌کی موکوڵا ناسراوه‌ له‌ناوه‌ندی شاره‌وه‌ چوار کیلۆمه‌تریک دووره‌، مناڵه‌کان هه‌موو له‌وێ نیشته‌جێن.‌

23.10-29.10. Syysloma (vk 43)
پشووی (پایز) سووس لۆما هه‌فته‌ی 43 ، له‌ڕۆژی 10.23 تا 2006.10.29
Pişy ss loma(Syys loma) heftey 43 , le roj 23.10 ta 29.10.2006

چه‌ند وشه‌
قۆناغی خوێندن، جارێکی دی ده‌رگاکانی کرده‌وه‌، تا به‌شادی و خۆشی و توانای هزری و جه‌سته‌یی خۆمانی پیا بکه‌ین، به‌مه‌به‌ستی چوونه‌سه‌ری هه‌رچی زیاتری زانیارییه‌کانمان، تێگه‌یشتن له‌جیهان و ده‌وروبه‌رمان، تا له‌ئێستا و ئاینده‌د ائێمه‌یش ده‌ور له‌گه‌شه‌کردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌یدا ببینین.
له‌م ساڵدا خوێندنگا له‌هه‌فته‌ی 33 ، وانه‌ی کوردی له‌هه‌فته‌ی 34دا بۆ 3 ده‌سته‌ که‌ دابه‌ش بوون به‌سه‌ر سێ ناوچه‌دا  ده‌ستی پێکرد. بڕیاره‌ ده‌سته‌یه‌کی دی پێکبهێنین، له‌وانه‌یه‌ هه‌فته‌ی 35 ده‌ستبه‌کار بێت.
وانه‌کان بۆ دوو قۆناغ، یه‌که‌میان وانه‌کانیان له‌ ئه‌لفبێ و زانسته‌کان، که‌مێک ماتماتیک و خوێندنه‌وه‌ پێکدێت. دووه‌میان خوێندنه‌وه‌ و نووسین، ماتماتیک و زانسته‌کان پێکدێت. دیاره‌ هه‌ردوو لایان وانه‌ی کۆمپیوته‌ر وسه‌یرکردنی فلیم و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ کتێبخانه‌ و شوێنی دییان بۆ تێهه‌ڵکێش ده‌کرێت.
به‌پله‌ی یه‌که‌م یان به‌شی زۆری کاتی وانه‌کان ته‌رخان ده‌کرێت یان گرنگی زیاتر به‌خوێندن و نووسین ده‌درێت.
له‌م کاره‌دا گه‌ر دایک وباوکانی به‌ڕێز هاوکاریمان نه‌که‌ن ‌سه‌رکه‌وتوو نابین، کاتێک خوێندنگا و مناڵ و مامۆستا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت،که‌ ئێوه‌ی دایک و باوک ڕێنمایی هاوکات هانیان بده‌ن و کارئاسانیان بۆ بکه‌ن. بێگومان به‌ری ره‌نجتان گه‌ش و جوان ده‌بێت، ده‌بنه‌ مایه‌ی شانازی و سه‌رفرازی بۆتان. له‌هه‌ر گۆرانکارییه‌ک‌ ئاگادارتان ده‌که‌ین، ئێوه‌یش له‌هه‌ر شتێک یان که‌مکوکوڕی و پێشنیارو... ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌، سوپاستان ده‌که‌ین.06.08.24

 end wişe:
Qonagh xiwndin, cark d dergakan kirdewe, ta beşad xoş twanay hzr cesteyy xoman pya bikeyn, bemebest neser her zyatr zanyaryekanman, tgeyştin lechan dewruberman, ta lhsta aynded ameyş dewr legeşekirdin hemelayeneyda bibnn.
Lem sallda xiwndinga leheftey 33 , waney kurd leheftey 34da bo 3 deste ke dabeş bn beser s naweda dest pkird. Birryare desteyek d pkbhnn, lewaneye heftey 35 destibekar bt.
Wanekan bo d qonagh, yekemyan wanekanyan le elfib zanstekan, kemk matmatk xiwndinewe pkdt. Duwemyan xiwndinewe nsn, matmatk zanstekan pkdt. Dyare herd layan waney kompwter wiseyrkirdin film ne derewe bo kitbixane şwn dyan bo thellkş dekirt.
Bepiley yekem yan beş zor kat wanekan terxan dekirt yan girng zyatir bexiwndin nsn dedirt.
Lem kareda ger dayk wibawkan berrz hawkarman neken serkewt nabn, katk xiwndinga minall mamosta serkewt debt,ke wey dayk bawk rnmay hawkat hanyan biden karasanyan bo biken. Bguman ber renctan geş cwan debt, debne mayey şanaz serfiraz botan. Leher gorankaryek agadartan dekeyn, weyş leher ştk yan kemkukurr pşinyaru... Agadarman bikenewe, supastan dekeyn.24.08.06


له‌کۆتایی ساڵی خوێندنی 2005 بۆ 2006دا:

له‌هه‌فته‌ی 22ی 2006 کۆتایی به‌قۆناغی خوێندن دێت، له‌وماویه‌دا توانیمان له‌کتێبی ئه‌لفبێدا بگه‌ینه‌ پیتی (ک)،هاوکات چه‌ند وانه‌ ته‌رخان بکه‌ین بۆ زانسته‌کان و بیرکاری و خوێندنه‌وه‌ وسه‌یرکردنی فلیم کارتۆنی مناڵان و هه‌روه‌ها کۆمپیوته‌ر.
منڵه‌کانی ئه‌مساڵ دابه‌ش بوون به‌سه‌ر چوار گروپدا،سیانیان چالاک بوون، ته‌نها گروپێکیان (Mysn koulu) نه‌بێت به‌هاوکاری به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگاکه‌ هه‌رچه‌ند له‌گه‌ڵیاندا خه‌ریک بووین، نه‌مانتوانی سوودی پێویسیان پێبگه‌یه‌نین، ده‌یانووت نامانه‌وێت فێری زمانی کوردی بین! دیاره‌ هه‌ر ئه‌و مناڵانه‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌ک ئه‌مساڵیان نه‌کرد، هه‌رچه‌نده‌ کاتی وانه‌که‌ ئه‌مساڵ له‌کاتی ده‌وامدا بوو!
هاوکات له‌م ماوه‌یه‌دا توانرا ئه‌و وانانه‌ی خوێندوومانه‌ کاری هونه‌ری ته‌واو بێت، ئێستا له‌به‌شی وانه‌کاندا ده‌توارێت ببینرێت.
ئه‌مساڵ  بۆ دوو گرووپیان (Harjun ala-aste, Liipolan koulun) ئاهه‌نگی ‌کۆتای بچووکمان به‌خواردنه‌وه‌ و خواردنی شیرینی بۆ کردن هه‌ریه‌ک به‌جیا، هاوکات ئه‌و چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه‌(سوپاسنامه‌) له‌سه‌ر په‌ره‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ چاپ کرد و له‌جیاتی شه‌هاده‌ سه‌رودانه‌ماان پیدان، هه‌روه‌ها بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاکان و به‌رپرسی زمانی بێگانان له فه‌رمانگه‌ی ‌په‌روه‌رده‌‌ی شاری لاهتی،  ئه‌وانه‌شی که‌ نه‌مانتوانی ئاهه‌نگیان بۆ بکه‌ین به‌پۆستدا بۆمان ناردن، ته‌نها گرووپی (Mysn koulu) نه‌بێت به‌پێویستمان نه‌زانی سوپاسنامه‌کانیان بۆ بنێرین ته‌نها بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاکه‌مان نارد.

Hyvt oppilaat

Tllkin kerta viettimme lukuvuoteen onnistuvasti, oppimalla lis tietoa sek kurdin idinkielt. Sill voidaan hyvll mielell aloittaa keslomaa.

Kiitn teidt lukuvuodesta, teimme hyv tyt yhdess. Toivon tapaavamme ensi syksyn taas. Pidk huoltaa itsestnne ja hyv lomaa.

Kiitos :  Pasi Salmi- maahanmuuttajaopetuksen koordinaattori, Harjun ala-aste, Liipolan koulun, Metskankaan koulu, Mysn koulu 
Kurdin idinkielen opettaja
A. Shiwan

سوپاسنامه
فێرخوازانی به‌ڕێز

وا ئه‌مساڵیش خوێندنمان به‌سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی پێهات، به‌فێربوونی زانیاری زیاتر، به‌ری ڕه‌نج و هه‌وڵمان ده‌چنینه‌وه‌. دیاره‌ له‌وانه‌ی زمانی دایک(کوردی)یشدا به‌هه‌مان شێوه‌، بۆیه‌ به‌خۆشی و شادییه‌وه‌ به‌ره‌و پشووی هاوین ده‌چین.

بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێکه‌وه‌ بووین سوپاستان ده‌که‌م،‌ توانیمان کارێکی باش ئه‌نجام بده‌ین. به‌هیوام له‌پایزی داهاتوودا بۆ هاوکاری یه‌کتر دووباره‌ به‌یه‌ک بگه‌ینه‌وه‌. به‌دووربن له‌هه‌ر ناخۆشییه‌ک و هاوینتان شاد.

سوپاس بۆ:  پاسی ساڵمی، خوێندنگای سه‌ره‌تایی هاریون، خوێندنگای سه‌ره‌تایی لیپۆڵا، خوێندنگای سه‌ره‌تایی مێتسه‌کانکا، خوێندنگای سه‌ره‌تایی مۆوسه‌.

مامۆستای زمانی دایک کوردی
عه
‌باس شوان    هه‌فته‌ی 22 ی 2006

Supasname

Frxwazan berrz

Wa emsallsh xwndnman be serkewtw kotay phat, befrbn zanyar zyatr, ber renc u mand bnman dechnnewe.

Dyare lewaney zman dayk(Kurd)shda behaman shwe, boye be xosh u shadyewe berew pshy hawn dechn.

Bo ew maweyey pkewe byn supastan dekem, twanman kark bash encam bdeyn. Be hwam le payz dahatda bo hawkar yektr dbare beyek bgeynewe .

Be dr bn leher naxoshyek u hawntan shad.

Supas bo: Pasi Salmi, Xwndngay seretay Liipola, Xwndngay seretay Metskankaa, Xwndngay seretay Mys, Xwndngay seretay Harjun.

Mamostay zman dayk(Kurd)

چه‌ند ڕازێک
دووهه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر نه‌مزانی به‌هۆی چییه‌وه‌ بوو ئه‌و فلاشه‌ی ماتریاڵی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ و زۆر شتی دی تیا پارێزرابوو سه‌قه‌ت بوو. بردم بۆ لای شاره‌زایه‌ک 15 ئێرۆی لێسه‌ندم، به‌داخه‌وه‌ نه‌یتوانی دۆسییه‌کانی ناوی له‌فه‌وتان ڕزگار بکات، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی زۆر لام گران بوو وانه‌کانی ئاماده‌کراو به‌به‌رنامه‌ی(PowerPoint) بوو. به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ ڕه‌نجی یه‌کدوو ساڵم فه‌وتا ته‌نها دوودانه‌ی نه‌بێت ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌م لاپه‌ره‌یه‌ به‌ر له‌ڕووداوه‌که‌ دامنابوون.

هه‌فته‌ی ڕابردوو چوار فێرخواز به‌هۆی ماڵ گواستنه‌وه‌ بۆ شاری ڤانتای نزیک پایته‌خت، به‌جێیان هێشتین. ئاهه‌نگێکی خشپیله‌مان له‌کاتی وانه‌که‌دا بۆ کردن. مناڵه‌کان هه‌یایبوو پێی ناخۆش هه‌شیان بوو پێی خۆش بوو.

له‌ ڕۆژی 05.02.27 ه‌و تا 06.04.05 (6635)ئه‌وه‌نده‌ که‌س سه‌ردانی ئێره‌یان کردووه‌.


Newroz u ser sall nwtan proz

نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێتان پیرۆز2706-2006


زیادکردن
وه‌ک له‌م لاپه‌ره‌ی ده‌ستپێکدا ده‌بینن و له‌ده‌ستی چه‌پ به‌شێک زیاد کراوه‌ به‌ناوی وانه‌کان. مه‌به‌ست له‌وه‌ گه‌ر هاتوو فێرخوازان زۆر جار به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه‌ بێت دواده‌که‌ون، ده‌توانن لێره‌وه‌ بزانن وانه‌ی دیاریکراو چی بووه‌ یان ئه‌وانه‌ی له‌وه‌به‌ر تێیدا ئاماده‌ نه‌بوون ببینن. هه‌روه‌ها به‌م شێوه‌یه‌ مناڵانی دی له‌هه‌رگۆشه‌یه‌کی جیهان ده‌توانن سوود له‌م وانانه‌ ببینن. ئێستا سه‌ره‌تا گشت وانه‌کان نییه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ورده‌ورده‌ سه‌رجه‌موانه‌کانی دیش بخه‌ینه‌ به‌ردیدی هه‌موان. ته‌نها تێبینییه‌ک: ده‌بێت کۆمپیوته‌ره‌کانتان به‌رنامه‌ی پاوه‌رپۆینت(PowerPoint)ی تێدا دامه‌زرابێت ئه‌گینا بێسوود ده‌بێت.06.03.09

پشوو

له‌شاری لاهتی(Lahti) هه‌فته‌ی نۆ(02.27 بۆ 06.03.05) له‌سه‌رجه‌م خوێندگاکانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ند و ئاماده‌ییه‌کان پشووه‌‌ که‌ به‌پشووی زستان به‌نێوبانگه‌. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ هیوادارین ئه‌م پشووه‌ به‌ئاسووده‌یی به‌رنه‌سه‌ر و خۆشتان لێ بگوزه‌رێت. دیاره‌ پشوویه‌کی دی به‌ڕێوه‌یه‌ ئه‌ویش ده‌که‌وێته‌ ئه‌م کاته‌وه‌(04.14 بۆ 06.04.17) و به‌ناوی پاسیاسین، چاوه‌ڕوان بن. 06.02.27

قۆناغی دووه‌م به‌هار

دوای پشووی سه‌ری ساڵی نوێی، ده‌ستمان کرده‌وه‌ به‌فێربوون. له‌م قۆناغه‌دا گۆرانکاری له‌ژماره‌ی و گروپه‌کاندا به‌دیهاتووه‌. گرووپمان هه‌یه‌ ژماره‌ی خوێندکاره‌کانی په‌ره‌یان سه‌ندووه‌ بۆ نموونه‌ له‌خوێندنگای سه‌ره‌تایی لیپولا ئێستا بوونه‌ته‌ 13مناڵ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرن دابه‌شکراون به‌دوو گرووپه‌وه‌ گه‌وره‌ و بچووک. ئه‌وه‌ کاریکردۆته‌ سه‌رئه‌وه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌که‌ که‌مێک په‌له‌ی تیابکرێت و کات بۆ هه‌ریه‌که‌یان نیوه‌ بێته‌ خواره‌وه‌.
گروپێکی نوێ له‌خوێندنگه‌ی مۆسان بۆ ژماره‌یه‌ک مناڵی کورد که‌ له‌هه‌مان شوێندا ده‌خوێنن کراوه‌ته‌وه‌.‌ تا ئێستا به‌که‌میک گیروگرفته‌وه‌ که‌ زیاتر له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌، مناڵه‌کان حه‌زیان به‌خوێندنی زمانی خۆیان نییه‌. له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین به‌هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌ر و دایک و باوکه‌کان ئه‌وه‌ کاره‌ بچێته‌ سه‌ر ڕێڕه‌وی ئاسایی خۆی.
له‌م قۆناغه‌دا له‌کوردستانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک کتێبی مه‌نهه‌جی پۆلی یه‌ک و دووه‌می سه‌ره‌تایی وه‌ک بیرکاری و زانسته‌کان و خوێندنه‌وه‌ یان بۆ هێنام. ئێستا بۆ هه‌مه‌ره‌نگ کردنی وانه‌که‌ دوو وانه‌ ئه‌لفبێ، وانه‌یه‌ک زانسته‌کان، وانه‌یه‌ک بیرکاری، وانه‌یه‌کیش خوێندنه‌وه‌، ئه‌مه‌یان دابه‌شه‌ به‌سه‌ر سه‌یرکردنی فلیمی مناڵ و خوێندنه‌وه‌ی چیرۆک و...کردووه‌.06.02.14
له‌پێشوازی ساڵی نوێی زاینیدا
فێرخواز و مناڵه‌ ئازیزه‌کان، به‌هه‌وڵ و تێکۆشانی هه‌موو وا نیوه‌ی ساڵێکمان له‌قۆناغی خوێندن تێپه‌ڕاند، پێویست ده‌کات جارێکی دی پشوو بده‌ین و له‌ماڵه‌وه‌ که‌مێک به‌ئاره‌زووی خۆما بای باڵ بده‌ین‌ و پشوو بده‌ین، جا له‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا له‌وانه‌یه‌ چه‌ندمان سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ فینلاند بکه‌ین، ئه‌وانه‌شی ده‌مێننه‌وه‌ خۆیان به‌سه‌یرکردنی ته‌له‌فیزیۆن و فلیم و سه‌ردانی هاوڕێیان و ...هتد.خه‌ریک بکه‌ن.
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ هیوای سه‌لامه‌تی و کاتێکی خۆشتان بۆ ده‌که‌ین و پیرۆزبایی گه‌رمتان لێده‌که‌ین. به‌هیوای دیداری دووباره‌.051219

چه‌ند وشه‌ی پێویست له‌سه‌ری ساڵی نوێی خوێندندا

وه‌ک بڕیار بوو، چۆنییه‌تی کارکردنمان بگۆڕین، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئێواران بێت و له‌په‌راوێزی وانه‌ ئه‌سڵییه‌کانیان نه‌بێت و مناڵ وا هه‌ست بکات که‌ زمانی دایک پێویستییه‌کی دییه‌ و ناکرێ فه‌رامۆش بکرێت. هه‌روه‌ها به‌خاتری ئه‌وه‌ی مناڵان له‌خوێندنی زمانی دایکیان دوانه‌که‌ون، چوونکه‌ به‌هۆی ماندووبوون و زۆر هۆی جۆراوجۆر له‌کاتی وانه‌کاندا ئێواران ئاماده‌ نه‌ده‌بوون یان دوو جار ده‌هاتن جارێک نه‌ده‌هاتن، ئه‌وه‌ش ده‌بووه‌ هۆی پچڕپچڕ بوونی وانه‌کان و بابه‌ته‌کان تێده‌په‌ری ئه‌وه‌ی غائب ده‌بوو بێئاگا ده‌مایه‌وه‌. بۆ به‌رگرتن له‌و ڕه‌وشه،‌ ئێستا و له‌م قۆناغه‌دا کاتی وتنه‌وه‌ی وانه‌کانمان بۆ ده‌وامی ئاسایی گۆڕی‌. ئه‌مه‌ش وه‌ک ته‌جروبه‌ بزاننیین تا چه‌ند سه‌رکه‌وتوو ده‌بین. ئایا له‌شێوازه‌ کۆنه‌که‌ باشتره‌ یان ئه‌میش بۆ خۆی گرفتی ده‌بێت.
له‌ئێستادا دوو گروپ ده‌ست به‌کارن گروپی خوێندنگای هاریون له‌ 29ی هه‌شت و گروپی خوێندنگه‌ی لیپوڵا له‌ 7ی نۆوه‌ ده‌ستبه‌کار بووین. بڕیاره‌ گروپیکی دی پێک بیت و هه‌فته‌ی دابێت ده‌ست به‌کاربین. 050915

له‌ناوه‌ڕاستی مانگی هه‌شتدا قوتابخانه‌ و خوێندنگاکان دووباره‌ ده‌کرێنه‌وه‌، ساڵێکی نوێی خوێندن ده‌ست پێده‌کات. دیاره‌ هاوکات وانه‌ی کوردیشی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رمتان لێده‌که‌ین و به‌خێربێنه‌وه‌ بۆ ساڵێکی دی پر له‌کۆشش و فێربوون. بێگومان به‌هه‌وڵی هه‌موومان ئه‌مساڵ هه‌وڵ ئه‌ده‌ین خه‌رمانی زانیارییه‌کانمان زیاتر و زیاتر بکه‌ین. 050906

کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه (05.5.27)‌ قۆناغی دووه‌می ساڵامان ته‌واو کرد. له‌م قۆناغه‌دا توایمان وانه‌کان یان پیته‌کانی ناو کتێبی ئه‌لفبێ ته‌واو بکه‌ین. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ و ده‌بی باس بکرێ، یه‌کێ له‌گرووپه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر له‌گه‌ڵیاندا هه‌وڵماندا به‌داخه‌وه‌ مناڵه‌کان ئاماده‌ی وانه‌کان نه‌ده‌بوون ناچار مانگێ به‌ر له‌کۆتایی ساڵ ئه‌و پۆله‌مان داخست به‌مه‌رجێ ئێمه‌ ده‌چووین بۆ لایان یه‌عنی ده‌چووین بۆ یه‌کێ له‌خوێندنگاکانی (گه‌ره‌ک)شوێنی نیشته‌جێبوون. زۆر کاتیش هه‌ر به‌خاتری ئه‌وه‌ی ئاماده‌بن به‌ته‌له‌فوونی ده‌ستی په‌یامم ده‌نارد بۆ دایک یان باوکی مناڵه‌کان. بێسه‌رئه‌نجام بوو! ئه‌وانیش بیانووی جۆراوجۆریان ده‌هینایه‌وه‌. زووربه‌ی کات وه‌ڵامی په‌یامه‌کانیشیان نه‌ده‌دایه‌وه‌!

ئه‌م دیارده‌یه‌ سه‌روچاوی گرووپه‌کانی تریش ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌پله‌ و ڕێژه‌یه‌کی تر. ئیتر وایه‌ و بڵێین چی! بۆ ڕێگرتن ‌و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وشه‌،له‌به‌رنامه‌دایه‌ کاتی وانه‌وتنه‌وه‌ بگۆڕین، هاوکات بێت له‌گه‌ڵ وانه‌کانیان هه‌ر له‌و خوێندنگایانه‌دا بێت که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر منداڵی کوردی لێیه‌. وه‌ک لیمان کۆڵیوه‌ته‌وه‌ ته‌نها دوو خوێندنگا مناڵی زۆری کوردی لێیه‌، بۆ پایزی داهاتوو قسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و دوو شوێنه‌ کردووه‌. ده‌رده‌دڵ زۆره‌. بۆ کاتێکی دی هه‌ڵیده‌گرین...

به‌هیوام مناڵه‌ ئازیزه‌کان هاوینێکی شاد خۆش به‌سه‌ر به‌رن. سوپاس بۆ ئه‌و مناڵانه‌ و خێزانه‌کانیان که‌ ئه‌مساڵ به‌ته‌نگ وانه‌ی کوردییه‌وه‌‌ بوون، هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌وانه‌یش ده‌که‌م که‌ ماوه‌ماوه‌ ده‌هاتن، هیوادارم له‌پایزی داهاتوودا خۆیان و خێزانه‌کانیان گوڕێکی زیاتر بده‌ن به‌خۆیان بێن درێژه‌ بده‌ن به‌خوێندنی زمانی زگماکی خۆیان. تا به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه‌یه‌کی دی هه‌ر شاد بن. شه‌ممه‌ 05.5.29

له‌م هه‌فته‌یه(حه‌وته‌م)‌دا دوو گۆڕان به‌دی هات:
له‌سه‌ر داوای گرووپی شارۆچکه‌ی نه‌ستۆڵا کاتی وانه‌ووتنه‌وه له‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌وه‌ گۆڕا بۆ دوو شه‌ممه‌.
شێوازی وانه‌ووتنه‌وه‌ شێوه‌یه‌کی نویی به‌خۆیه‌وه‌ بینی: له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر وانه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێش ئاماده‌ کراوه‌، پیشانی مناڵان ده‌درێت. دیاره‌ ئه‌م زیادکردنه‌ له‌سه‌ر حسابی شه‌کانی تر نییه‌، ئه‌وان وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه‌‌. 05.2.14

له‌ قۆناغی دووه‌می ساڵدا که‌میک گۆڕانکاری له‌به‌رنامه‌ی وانه‌کاندا به‌دی هاتووه‌: بۆ ئه‌وه‌ی بتاوانین ‌ په‌رتووکه‌که‌ ته‌وا بێت، وانه‌ی زانسته‌کانمان له‌ دوو کاتژمێره‌وه‌ کردووه‌ به‌ یه‌ک، کاتژمێره‌که‌ی دیمان خستۆته‌ سه‌ر وانه‌ی ئه‌لفبێ. هه‌روه‌ها کاتژمێرێکی دیمان له‌کاتی ئازاد که‌مکردۆته‌وه‌ بۆ وانه‌ی ئه‌لفبێ. که‌واته‌ ئێستا وانه‌ی ئه‌لفبێ بۆته‌ چوار ده‌مژمێر. وه‌ک ده‌بینن که‌میک گۆڕانکاریش له‌ماڵپه‌ڕه‌که‌دا کراوه‌ و دوو به‌ش یان دوگمه‌:(ئه‌لفبێ و تاقیکردنه‌وه‌)زیاد کراوه‌. 05.2.10

کۆتایی ساڵی زاینی 2004

وا ساڵێکی دیمان به‌ڕێکرد، ساڵیکی پر کار و چالاکی وهه‌وڵ بوو. له‌و بڕوایه‌دام گه‌لێک بابه‌تی کۆن ده‌مه‌زه‌رد کراوه‌ته‌وه‌ و بابه‌تی نوێشی چۆته‌ سه‌ر،
هاوڕێی تازه‌شمان بۆ په‌یدا بووه‌. به‌م شێوه‌یه‌ نیوه‌ی ساڵی خوێندی (04-05‌)مان پاڵپێوه‌نا، ئێستا له‌ده‌روازه‌ ساڵی 2005دا ڕاوه‌ستاوین،
به‌ئاهه‌نگ و شادی پێشوازی لێده‌که‌ین. که‌واته‌ ساڵی نوێی زاینی له‌هه‌موو لایه‌ک پیرۆز بێت. هه‌فته‌ی 51 ی 2004

ساڵی نوێی خوێندن
دوای پشووی هاوین، وه‌ك هه‌میشه‌ بۆ جارێكی دی، ده‌رگای قوتابخانه‌ ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی فێر ده‌بن كرایه‌وه‌.
خوێندنی زمانی كوردیش هاوكات ئمساڵ له‌ هه‌فته‌ی سیوپێنجهه‌میندا ده‌ستی پێكرده‌وه‌. به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موولایه‌ك. ع . شوان 04.8.25.


به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

هه‌فته‌یه‌ك بۆ كتێبی ئه‌لفبێ ...

هه‌فته‌ی دواتر، كتێبی زانسته‌كان ته‌رخانه‌....

هه‌فته‌ی دی كاتی ئازاد، هه‌رجاره‌ی بۆ یه‌کدوویه‌ک له‌مانه‌ ته‌رخان ده‌کرێت: خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك، گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهات، وێنه‌كێشان، گۆرانیووتن، سه‌یركردنی فلیم كارتۆن و گۆرانی ڤیدیۆ كاسێت، سه‌ردانی كتێبخانه‌، ئه‌نته‌رنێت.....